بۆ یەکەمجار بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتنێکی گشتگیر ڕادەگەیەنن

شەیری بکە لە:
بۆ یەکەمجار بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتنێکی گشتگیر ڕادەگەیەنن

کۆبوونەوەی بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا بۆ یەکەمجار ڕێککەوتنێکی گشتگیر بۆ گەشەپێدان و یەکخستنی سیاسەتی دەرەوە و ڕێکخستنی بازرگانی ڕادەگەیەنن.

وێنە گەورەکە: دوای جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا لە ساڵی 2020، سیاسەت و پەیوەندییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و یەکێتی ئەوروپا بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕی، جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ دووبارە نزیکبوونەوەی نێوانیان، ئەمڕۆ لە پێناو یەکخستنی سیاسەتی دەرەوە و ڕێکخستنی هاوبەشی بازاڕ و بازرگانی نێوان هەردوولا ڕێککەوتنێکیان ڕاگەیاند.

لێدوانی فەرمی: کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە کۆنگرەیەکی ڕؤژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئۆرسلا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژوویە بۆ بەریتانیا، ڕێککەوتنێکی گشتگیر و زۆر گرنگ ڕادەگەیەنین، ڕێککەوتنەکە خۆراک، بەرگری، پاسپۆرت و ڤیزا، سیاسەتی دەرەوە، وزە و بازرگانی دەگرێتەوە و ڕۆڵێکی مەزنی لە بوژانەوەی بازاڕی بەریتانیا دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە: ئۆرسلا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند: "بەریتانیا وڵاتێکی سەربەخۆیە و ئازادە لە بڕیاردان و ئەنجامدانی ڕێککەوتن و گرێبەستەکان، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین ئێمە دراوسێین و دەبێت پێکەوە بەرەنگاری بەربەست و ئاڵنگارییەکان ببینەوە، ئەم قۆناغە زۆر هەستیارە و دەبێت بە وریاییەوە  پێکەوە هەنگاو بنێین."

بۆچی گرنگە: ڕێککەوتنی نێوان بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا کاریگەرییەکی مەزنی لەسەر بوژانەوەی بازاڕی بەریتانیا دەبێت و ڕێگە بە ئێرلەندا دەدات بەشداری لە بازاڕ و بازرگانی هاوبەشی ئەوروپا بکات، دەبێتە هۆی دابەزینی هەڵاوسان و بەرزکردنەوەی ئاستی پێشکەشکردنی هەلی کار.

باکگراوند: لە ساڵی 2019 بەریتانیا گشتپرسی بۆ جیابوونەوە لە یەکێتیی ئەوروپا ئەنجامدا و 51.9% ـی بەشداربووان بە " بەڵێ " و 48.1% بە " نەخێر " دەنگیاندا، لە 2020-01-31. پەرلەمانی بەریتانیا ئەنجامی گشتپرسییەکەی پەسەند کرد و بڕیاری جیابوونەوەی لە یەکێتیی ئەوروپا ڕاگەیاند.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ