هەرێمی کوردستان دوو گرێبەست بە بەهای دەیان ملیار دۆلار لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی واژۆ دەکات
- هەواڵ
- 19 ئایار

دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لەبواری وزەی هەرێمی کوردستان لە واشنتن واژۆ دەکرێن
ئاڤا نیوز
لە واشنتن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دوو گەورە کۆمپانیایی بواری وزە ڕێککەوتننامە واژۆ دەکات لەبواری پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی و دۆزینەوەی سەرچاوەی غاز.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێريی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بواری وزەدا دەکات.
زانیاریی زیاتر: هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئینێرجی و وێستێرن زاگرۆس ، بە جیا دوو ڕێککەوتننامەی گەورە و گرنگ لە بواری پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ دەکەن.
- کۆمپانیایەکی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئینێرجی ئەمریکی پەرە بە بلۆکی نەوتیی تۆپخانە دەدات.
- هەروەها کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس، ڕایگەیاند؛ کارکردنی لە بلۆکی نەوتیی تۆپخانە گرتووەتە دەست. ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە کاری گەڕان و وەبەرهێنانی وزەیە و لە کوردستان و عێراق کار دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: بە گوێرەی ئەو ڕاگەیێنراوی کە بڵاوکراوەتەوە، ڕێککەوتنەکە دەبێتە بناغەیەک بۆ فراوانکردنی ئاسایشی وزەی هەرێمی کوردستان و بەشدارییەکی گەورەی دەبێت لە وەرچەرخانەکانی بواری دابینکردنی کارەبا بۆ ملیۆنان هاووڵاتی.
- بلۆکی هاوبەشی تۆپخانە-کوردمیر سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە نەوت و گاز. مەزەندە دەکرێت پێنج ترلیۆن مەتری چوارگۆشە گاز و زیاتر لە 900 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی تێدا بێت.
- گەشەدان بەم بلۆکە بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت بەهای پڕۆژەکە لە سەرجەم قۆناغەکاندا بگاتە 70 ملیار دۆلار.
لێدوانی فەرمی: تۆفیق شاهین، بەڕێوەبەری کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، گەشەدان بەم بلۆکە دەبێتە هۆی ئەوەی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ملیۆنان دانیشتووی هەرێمی کوردستان گەرەنتی بکرێت و ڕۆڵێکی گەورەی لە دابینکردنی وزە بۆ هەرێمی کوردستان بگێڕێت.
- گرێبەستەکە بە شێوەی هاوبەشیی بازرگانیی لە نێوان کۆمپانیاکە و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە و حکومەتی ئەمریکاش پاڵپشتیی لە گرێبەستەکە دەکات.
- لە ڕاگەیێنراوەکەدا بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە هیوای خواستووە کە هاوبەشیی کۆمپانیاکە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێبەرایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ببێتە هۆی بەشداریی لە داهاتوویەکی پڕشنگدار بۆ داهاتووی وزەی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت





