کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا بەبۆنەی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکانی بواری وزە پیرۆزبایی لە هەرێمی کوردستان دەکات
- کوردستان
- 20 ئایار

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و كۆنگرێسمان جۆ وێڵسن
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە چوارچێوەی دیدارەكانی لە ئەمریكا، لەگەڵ كۆنگرێسمان جۆ وێڵسن كۆبووەوە.
وێنە گەورەكە: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بە یاوەریی شاندێك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند ڕۆژێكە بە سەردانێكی فەرمی لە ئەمریكایە، جگە لە چەندین دیداری گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەكە، ڕۆژی دووشەممە سەرپەرشتی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگی کرد لە بواری وزەی هەرێمی کوردستان کە کاریگەری لەسەر بووژانەوەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەری فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی پێویستیی پەرەپێدان و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕ کرا.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی ئەمەریکا و بە تایبەتی کۆنگرێسمان وێڵسنی کرد بۆ پشتیووانیی بەردەوامییان لە هەرێمی کوردستان. کۆنگرێسمان جۆ وێڵسن، پشتگیریی خۆی بۆ کوردستانێکی بەهێز دووپات کردەوە و پیرۆزبایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکانی بواری وزە کە لە واشنتن کران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی دووشەممە، 19-5-2025، لە ئەمریكا بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئێنێرژی و گرووپی ئۆنێکس ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ حکومەتی هەڕێمی کوردستان واژۆکرد بۆ گەشەپێدان بە کێڵگەی غازی میران بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای میران ئێنێرجی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






