
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ دڵنیایی دەدات بە فینلەندا و نەرویج لە ڕوونەدانی جەنگ و ڕایدەگەیەنێت ڕووسیا هیچ هێرشێکی سەربازی ناکاتە سەریان.
چیرۆکی سەرەکی: وێنەی مانگی دەستکرد بڵاوکراوەتەوە ئەوە دەسەلمێنێت ڕووسیا لەسەر سنوری فینلەندا ئامادەکارییەکی گەورەی سەربازی دەکات، لە وێنەکاندا سەدان خێمەی سەربازی، کۆگای تانک و ئۆتۆمبێل و کەل و پەلی سەربازی، نوێکردنەوەی بنکەی فڕۆکە جەنگییەکان و دروستکردنی بنکەی سەربازی نوێ بۆ هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەدیدەکرێت.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند: هەست بە هیچ نیگەرانیەک ناکەم سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی باس لە هێزی گەورەی ڕووسیا دەکەن لە سەر تەواوی سنوری فینلەندا، هەمووتان دڵنیا دەکەمەوە فینلندا و نەرویج پارێزراو دەبن و ڕووسیا هێرش ناکاتە سەر هیچ دەوڵەتێکی ئەندام لە ناتۆ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامادەکارییە سەربازییەکانی ڕووسیا بە درێژایی سنووری فینلەندا کە نوێترین ئەندامی ناتۆیە لە کاتێکدایە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بۆ زیاد لە سێ ساڵە بەردەوامی هەیە و مەرجی ڕووسیا بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەستبەرداربوونی کیێڤە لە داواکاری بەئەندامبوون لە ناتۆ.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتەکانی باڵۆندۆر دیاری دەکرێن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ بیناسازی دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤای خەڵک؛ لە گوندی سەرانەی سنووری ڕواندز، هیچ هێڵێکی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت نییە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
21 ئەیلوول
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
21 ئەیلوول
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتەکانی باڵۆندۆر دیاری دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی کۆمەڵگەی شاریا گرفتی کەمی قوتابخانەیان هەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە خەبات پرۆژەیەکی گەورە و ستراتیژیی ئاو جێبەجێ دەکرێت