
وێنەی ئاری چایچی و بکوژەکەی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەو کەسەی ئاری چایچی لە سلێمانی بە دەمانچە کوشت، ئەمڕۆ بڕیاری لەسێدارەدانی لەلایەن دادگاوە بۆ دەرچوو.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 7ـی تەموز، گەنجێک بە ناوی 'ئاری چایچی' لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی لەلایەن کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ بە چەکی دەمانچە تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا.
لێدوانی فەرمی: حاکم سەلاح حەسەن، وتەبێژی دادگای سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پشتڕاستی دەکەمەوە، کە ئەمڕۆ 2025-5-22، بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بکوژی 'ئاری چایچی' دەرچووە، خۆم ئەندامی دۆسیەکە بووم لە دادگای تاوانەکانی سێی سلێمانی، بڕیارەکە بە ڕێککەوتن لەنێوان هەموو ئەندامانی دادگاکە درا، تا حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەربکەین.
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی دادگای سلێمانی دەڵێت: لەسەر بنەمای هەموو ئەو بەڵگانەی لە دۆسیەکەدا هەبوو، لەگەڵ وتەی شایەتحاڵەکان و دانپێدانانی تۆمەتبارەکە کە تاوانەکەی کردووە، هەموو ئەوانە پشتگیری ئەوە بوون، کە ئەم کەسە تاوانەکەی ئەنجامداوە، بۆیە بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا. بڕیارەکە قابیلی تەمیزکردنە، بەڵام بۆ تەمیز بابەتەکە دەچیتە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، کە لە هەولێرە.
سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی بڕیاری لەسێدارەدان لە هەرێمی کوردستان، حاکم سەلاح حەسەن بە ئاڤای ڕاگەیاند: دادگای تاوانەکان ىڕیاری خۆی دەدات، بەڵام جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە ئەستۆی لایەنی جێبەجێکارە نەک دادگا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






