
باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین
ئاڤا نیوز
لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زانکۆی سەلاحەدین بڕیاریدا وانەی ژیریی دەستکرد وەک بابەتێکی گرنگ لە نێو پڕۆگرامی خوێندن زیاد بکات.
لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵلا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە ئاڤای ڕاگەیاند: دوابەدوای چەندین کۆبوونەوە، زانکۆی سەلاحەدین بڕیاریدا وانەی ژیریی دەستکرد لە سەرجەم بەشە زانستییەکان و وێژەییەکانی زانکۆکە دابنێت، وانەی ژیریی دەستکرد وەک هەر وانەیەکی دیکە تاقیکردنەوەی میدتێرم، ڕاپۆرت و ئەسایمێنت، پرێزنتەیشن و کویز و تاقیکردنەوەی کۆتایی دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زمانی خوێندن بەو زمانە دەبێت کە لە بەشە زانستی و وێژەییەکاندا دەخوێندرێت، ئەم وانەیە لە سمیستەری دووەمی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشەکان وەک وانەیەکی سەرەکی دەخوێندرێت.
لەلایەکی دیکەوە: زانکۆی سەلاحەدین پێشنیازی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کردووە لە سەرجەم زانکۆکانی دیکە ئەم وانەیە بخوێندرێت.
باکگراوند: ژمارەی مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین دوو هەزار و 300 مامۆستایە بە پلە و پسپۆڕی جیاواز” پڕۆفیسۆر، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، مامۆستا، مامۆستای یاریدەدەر”، لەگەڵ ئەوەشدا لە 16 کۆلێژ و 86 بەشی ئەکادیمی پێکدێت، 25 هەزار قوتابی بەکالۆریۆسی هەیە، دوو هەزار قوتابی خوێندنی باڵا، دبلۆمی باڵا و دکتۆرا و ماستەری هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






