مەسرور بارزانی: هاوكارییەكانی سەرۆك بارزانی بۆ دیمەشق ڕۆڵی كاریگەری هەبووە
- کوردستان
- 22 ئایار

ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی ئێستای سووریا ئاماژە بەو ئالنگارییانە دەکات کە ڕووبەڕووی حکومەتی ئێستای ئەو وڵاتە بووەتەوە. دەشڵێت، هاوکارییەکانی سەرۆک بارزانی و بۆ دیمەشق ڕۆڵی کاریگەیی هەبووە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنیدا لە کۆنفرانسی داهاتووی وزەی کوردستان، لە پانێلێکدا بەشداریکرد و لەبارەی دۆخی سووریا و ئالنگارییەکانی بەردەم وڵاتەکە گفتوگۆی کرد. هەروەها ئاماژەی بە هاوکارییەکانی سەرۆک بارزانی کرد بۆ دیمەشق.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: هیچ گومانی تێدا نییە سووریا بە کاتێکی سەختدا تێپەڕیوە، وڵاتەکە ڕووبەڕووی ئالنگاریی گەورە دەبێتەوە و هەموو شتێک کۆنترۆڵ نەکراوە، ئاڵۆزی و جیاکاری لە وڵاتەکە هەیە. بۆیە پێویستە هەڵبژاردنێک بکەن و دەستووری وڵاتەکە بنووسنەوە، هەروەها ڕێز لە مافی هەموو لایەک بگیرێت.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی سەرۆکوەزیران:
- هاوكارییەكانی سەرۆك بارزانی بۆ دیمەشق ڕۆڵی كاریگەری هەبووە.
- هەر کاتێک لەسەر شێوازێکی حکومڕانی لە سووریا ڕێککەوتن، ئێمە هاوکاریان دەبین.
- حەز دەکەین دراوسێکانمان لە بەرەوپێشچوون و خۆشگوزەرانیدا بن.
- دەمانەوێت مافی کورد لە سووریا پارێزراوبێت و ڕێزیان لێ بگیرێت.
- پێویستە لە سووریا بگەنە سیستمێک کە لە بەرژەوەندیی هەموواندا بێت.
- پێویستە وڵاتەکە ئەو دەرفەتانە بقۆزێتەوە کە بۆیان دەڕەخسێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
6 خولەک لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتیی بازرگانی لە زاخۆ کردەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەزار و 630 قوتابخانەی سنووری هەولێر زەنگی خوێندن لێدرا