
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئامانجی ئەو لە گۆڕینی دەستوور بۆ دووبارە خۆکاندیدکردنەوە و بوون بە سەرۆک نییە، بەڵکو ئامانجی گۆڕینی دەستوورە لە پێناو بەهێزکردنی تورکیا.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆککۆماری تورکیا لە کاتی گەڕانەوەی لە وڵاتی هەنگاریا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و لەسەر چەند پرسێکی گرنگ قسەیکرد.
لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان لەمیانەی قسەکانیدا گوتی: ئێمە میراتێکی زۆر گرنگ و گەورەمان بۆ نەوەکانمان جێدێڵین، ئەویش میراتی، "تورکیایەکی بێ تیرۆرە"، سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی شانازییە بۆ من.
- دەم پارتی زیاتر لە 50 پەرلەمانتاری هەیە، چاوەڕێ دەکەین زۆر بەهێزتر لە جاران لە ناو پەرلەمان سیاسەت بکەن.
- چیتر دەستووری پێشوی کودەتاچییەکان بە کەڵکی تورکیا نایەت، پێویستە دەستوورێکی نوێ بۆ تورکیا بنووسرێتەوە.
-ئامانج لە گۆڕینی دەستوور، دووبارە خۆکاندیدکردنەوەم نییە، یان دووبارە هەڵبژاردنەوەم وەک سەرۆک، ئامانجی من بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی تورکیایە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەردۆغان ستایشی هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کرد بەوەی سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت، هاوکات گوتی، "لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان ئەمریکا و سووریا و عیراق و تورکیا پێکدێت، بۆ ئەوەی چارەنووسی دەستبەسەرکراوانی داعش لە سووریا دیاری بکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و داواکاری کورد لە هەموارکردنەوەی دەستووری نوێی تورکیا، جاریکی دیکە پرسی نووسینەوەی دەستوور بووە بە ڕۆژەڤی تورکیا، ئاکپارتی دەیەوێت دەستووێکی نوێ بنووسرێتەوە کە تێیدا "مافی دووبارە کاندیدکردنەوەی ئەردۆغان تێدا پارێزراو بێت"، دەم پارتی دەیەوێت" مافی هاووڵاتی کورد و "یاسای تیرۆر" لە دەستوور بگۆڕێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






