
ساتی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
لەسەر داوای چەند لایەنێکی سیاسی، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان لەدوای کۆتاییهاتنی خولی یاسادانانی ئێستا دووبارە دەخرێتە بەردەم پەرلەمان، پەرلەمانتارێکی شیعەش دەڵێت، "گۆڕانکاریی بنەڕەتی بۆ دەکەن".
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە، لە سبەی یەکشەممەوە 25-5-2025 دەست بە وەرگرتنی لیستی کاندیدان "لیستی کراوە و تاک" دەکات.
لێدوانی فەرمی: سائیر موخیف، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند: لەدوای کۆتاییهاتنی خولی یاسادانانی ئێستا، پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن لە پەرلەمان دەخرێتەڕوو، بەئەگەڕێکی زۆریش گۆڕانکاریی بنەڕەتی لێدەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد، هەموارکردنەوەکە سێ بۆ چوار خاڵی سەرەکی لەخۆدەگرێت، دیارترینیان: قەدەغەکردنی بەکارهێنانی پۆستی حکومی و سەرچاوەکانی دەوڵەت و وەزارەت لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، هەروەها پشتگیریکردنی لیستە بچووکەکان بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی فراوانتر ڕکابەری لیستەکانی دیکە بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی چەند سەرچاوەیەکی سیاسی عێراق، ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هەڵبژاردنەکەن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، بەڵام پێداگری لەسەر ئەو وادەیە ڕەنگە قورس بێت، بەتایبەتیش کە مانگی داهاتوو وەرزی یاسادانانی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە و لەوانەیە ئاراستەی مالیکی هەوڵی تێپەڕاندنی هەمواری یاسای هەڵبژاردن بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





