
دیمەنی ئامادەکردنی هاوکاری بۆ کەرتی غەززە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئیمارات، دزینی 23 بارهەڵگری هاوکارییەکانی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە ڕێگەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای ئیسرائیلەوە چوونەتە نێو غەززە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 80 ڕۆژە ئیسرائیل گەمارۆی خستووەتە سەر کەرتی غەززە و بەشێوەیەکی کەم نەبێت ڕێگە نادات یارمەتی خۆراکی و دەرمان بگەێنرێتە کەرتەکە، بەپێی ڕێککەوتنێکی ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل، ڕێگە دراوە بڕێک لە هاوکارییەکان بگەیێنرێتە کەرتی غەززە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کەمپینی "سوارچاکی بوێر 3"ـی ئیماراتی لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: چوارشەممەی ڕابردوو 24 بارهەڵگری پڕ لە ئارد و پێداویستی نانەواخانەکان چوونەتە نێو کەرتی غەززە، بەڵام تەنیا یەک بارهەڵگر گەیشتووەتە کۆگاکان، لە پلاندابوو 103 بارهەڵگری دیکە ئارد، غاز، نەوت، خوێ، شەکر و پێداویستی دیکەی نانەواخانەکان بنێردرێنە نێو کەرتەکە، بەڵام تەنیا ژمارەیەکی کەم بارهەڵگر چوونەتە ژوورەوە.
قووڵتر: "هۆکارەکە بۆ پێداگری سوپای ئیسرائیل دەگەڕێتەوە لەسەر سەپاندنی ڕێڕەوی پەڕینەوەی ناپارێزراو، ئەمەش بارهەڵگرەکانی ناچار کرد بەنێو "ناوچەی سوور"ـی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیلدا بڕۆن و لە کاتی چوونی بارهەڵگەکان بەرەو کۆگاکان لەو ناوچەیە تووشی تاڵان و دزی بوون و لە ئەنجامدا زۆربەی بارەکانان نەمان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 21ـی ئەم مانگە، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ڕایگەیاند، لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ 15 هەزار هاووڵاتی لە کەرتی غەززە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






