شەرع و نوێنەری ترەمپ پرسی تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ هێزەکانی سووریا تاوتوێ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 ئایار

کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا لەگەڵ سەرۆککۆماری سووریا، تاوتوێی میکانیزمەکانی تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە هێزەکانی سووریا دەکەن و جەخت لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە لەگەڵ هەسەدە دەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا له ئیستەنبووڵ لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کۆبووەوه.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی سووریا، هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات کردەوە بە جۆرێک کە گەرەنتی گەڕانەوەی سەروەری حکومەتی سووریا بکات بەسەر هەموو خاکی سووریادا. بەدواداچوون بۆ میکانیزمەکانی تێکەڵکردنی ئەو هێزانە بە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا کرا، بە جۆرێک ڕۆڵی لە یەک بڕیاری و سەروەری نیشتمانیدا هەبێت.
باکگراوند: ڕۆژی 2025-03-10، ئەحمەد شەرع، سەرۆكکۆماری سووریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ڕێککەوتنێکی مێژووییان واژۆکرد، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش هەسەدە دەبێتە بەشێک لە وەزارەتی بەرگریی سووریا و دەوڵەتی سووریاش مافەکانی کورد گەرەنتی دەکات.
گۆشەیەكی دیكەی دیمەنەكه: دوای ڕاگەیاندنی جاڕنامەی دەستووری سووریا، ساردیی کەوتە نێوان ئیدارەی خۆسەر و دیمەشق، هەردوولا لە دانوستاندان بە مەبەستی هەمواركردنەوەی بڕگەكانی جاڕنامەی دەستووریی ئەو وڵاتە، بە ئامانجی گەیشتن بە فۆرمێکی ڕێککەوتن کە نوێنەرایەتیکردنی بەرژەوەندییەکانی کورد لە سووریا مسۆگەر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






