تۆم باراک: دەسەڵاتدارانی سوریا یارمەتی واشنتن دەدەن بۆ دۆزینەوەی ئەمریکییە ونبووەکان
- هەواڵ
- 25 ئایار

تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکا لە دیمەشق
ئاڤا نیوز
تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکا لە دیمەشق لە ڕاگەیێنراوێکدا کە دوای ماوەیەکی کەم لە هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکانی واشنتن و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیدا، ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی سوریا بەڵێنیان داوە هاوکاری واشنتن بکەن لە گەڕان بەدوای ئەو ئەمریکییانەی لە سوریا بێسەروشوێنن.
لێدوانی فەرمی: باراک لە ئێکس ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی سووریا ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەوەی هاوکاری ئەمریکا بکەن بۆ دیاریکردنی شوێنی هاووڵاتییە ئەمریکییەکان کە بێ سەروشوێنن، یاخود دۆزینەوەی ڕووفاتەکانیان، بۆ ئەوەی بیانگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە، گەڕانەوەی هاووڵاتییە ئەمریکییەکان یاخود ڕووفاتەکانیان بە ڕێزەوە بۆ وڵاتەکانیان لەپێشینەی کارەکانی ئەمریکایە. "دەسەڵاتدارانی سووریای نوێ لەم پرسەدا هاوکارمان دەبن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانە لە ساڵانی 2011 بۆ 2013 لە سووریا لەلایەن داعشەوە بێ سەروشوێن کراون. بەگوێرەی ڕوانگەی سووری، گفتوگۆ لە نێوان حکومەتی سووریا و ئەمریکا کراوە، تاوەکو ئێستا ئەمریکا ناوی 11 کەسی پێداون کە سوورین، بەڵام خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا