
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی تووند بە ڤلادیمێر پووتین، هاوتا ڕووسییەکەی دەدات سەبارەت بە هەوڵەکانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی تەواوی ئۆکراینا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە، 2025-05-25، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی تووندی لە ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا گرت، دوای ئەوەی ڕووسیا هێرشێکی بەرفراوانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردە سەر ئۆکراینا، دۆناڵد ترەمپ لە کاردانەوەی ئەو هێرشە دەلێت پوتیین شێت بووە و هەوڵەکانی بۆ داگیرکردنی ئۆکراینا ڕووخانی ڕووسیای بەدوا دادێت.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: "من هەمیشە پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ ڤیلادمیر پووتین هەبوو، بەڵام ئەو شتێکی بەسەر هاتووە. ئەو بە تەواوی شێت بووە''.
ترەمپ ئاماژەی بەوەدا، هەمیشە دەڵێم، پووتین دەیەوێت هەموو ئۆکراینا داگیر بکات نەک تەنیا بەشێکی و لەوانەیە ئەوە ڕاست دەربچێت، بەڵام هەر هەوڵێکی پووتین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ئۆکراینا دەىێتە هۆی ڕووخانی ڕووسیا.
لەلایەکی دیکەوە: دوای هێرشەکەی دوێنێی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا کە بووە هۆی کوژرانی چەند هاووڵاتییەکی سڤیل، یەکێتیی ئەوروپا داوای سەپاندنی سزای زیاتری بۆ سەر ئەو وڵاتە کرد.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






