نێچیرڤان بارزانی: شۆڕشی گوڵان ئیرادەی گەلێکە بۆ ڕەتکردنەوەی ستەم و داگیرکاری
- هەواڵ
- 26 ئایار

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی شۆڕشی گوڵاندا پەیامێک بڵاودەکاتەوە، دەڵێت 'ئەرکی هەموومانە فیدراڵی و دەستەکەوتە دەستوورییەکان بپارێزین'.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆی ساڵی 1976 شۆڕشی گوڵان بە سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان سەری هەڵدا، هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم شۆڕشەش بەردەوامی سیاسەتی چەوسانەوە و پاکتاوی ڕەگەزی و نەبوونی مافەکانی کورد بوو لەلایەن ڕژێمی بەعس لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق دا.
پەیامی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەڵێت؛ لە یادی 49 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، بەڕێز و شکۆدارییەوە شەهیدانی نەمر و هەموو قارەمان و جوامێرانە بەبیر دەهێنینەوە کە لەم شۆڕشەدا خوێنیان لە پێناو ئازادیدا بەخشی.
لە کاتێکدا ئەمڕۆ یادی 49 ساڵەی ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان دەکەینەوە، بە رێز و شکۆدارییەوە شەھیدانی نەمر و ھەموو ئەو قارەمان و جوامێرانە بەبیردەھێنینەوە کە لەم شۆڕشە مەزنەدا گیان و خوێنیان لەپێناو ئازادیدا بەخشی.
شۆڕشی گوڵان وەکو درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە رابەرایەتیی بارزانیی نەمر، نموونەیەکی بێ وێنە بوو لە ئیرادەی گەلێک کە بۆ رەتکردنەوەی ستەم و داگیرکاری، ھەرگیز کۆڵی نەداوە. لە شۆڕشی گوڵاندا گەلی کوردستان دووبارە سەلماندی کە لەپێناو پاراستنی بوون و ئازادیی خۆیدا، بۆ ھەموو قوربانیدانێک ئامادەیە.
لەم یادەدا دووپاتی دەکەینەوە کە ئەرکی ھەموومانە میراتی شەھیدان و فیدراڵی و دەستکەوتە دەستوورییەکانی بپارێزین و بە یەکڕیزی و ھاوکاری درێژە بە ڕێگەی ئەوان بدەین. با یادی شۆڕشی گوڵان ھاندەری زیاترمان بێت بۆ تەبایی و پێکەوەیی، تا بە کاری ھاوبەش و ھاریکاری، بەرەو داھاتوویەکی باشتر ھەنگاو بنێین.
بەرز و شکۆدار بێت یادی شۆڕشی گوڵان، دروود بۆ گیانی پاکی شەھیدان، سڵاو لە ھەموو پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەكبەر حاجی ڕۆستەم كەسایەتیی دیاری سنووری گەرمیان کوژرا
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
یەک یەکەی ژمێریاری بۆ سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە دروست دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤای خەڵک؛ لە گوندی سەرانەی سنووری ڕواندز، هیچ هێڵێکی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت نییە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
21 ئەیلوول
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
21 ئەیلوول
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەكبەر حاجی ڕۆستەم كەسایەتیی دیاری سنووری گەرمیان کوژرا
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
یەک یەکەی ژمێریاری بۆ سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە دروست دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی کۆمەڵگەی شاریا گرفتی کەمی قوتابخانەیان هەیە