
کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ئەحمەد شەرع. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڕۆژی شەممە، ئەحمەد شەرع، بە سەردانێکی ڕانەگەیێنراو گەیشتە تورکیا و لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکرا.
زانیاری بەدەستهاتوو: رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەردۆغان و شەرع بڵاویکردەوە، پرسی هێزەکانی هەسەدە و ڕادەستکردنەوەی کەمپی هۆڵ لەلایەن هەسەدەوە بۆ حکومەتی نوێی سووریا پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکان بوون.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: لەو کۆبوونەوەدا ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر تاوتوێی چارەسەرکردنی پرسی هەسەدەی کردووە کە دیمەشق وەک هێزێکی چەکدار لە دەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت دەبینێت، هاوکات دیمەشق 10 رۆژی دیاریکردووە بۆ ئەو گرووپە چەکدارانەی نەچوونەتە ریزەکانی وەزارەتی بەرگریی سووریاوە و چەکەکانیان ڕادەست نەکردووە لەناویاندا هەسەدە.
زانیاریی زیاتر: هەردوو لا ڕێککەوتوون لەسەر دامەزراندنی دوو بنکەی سەربازی ئاسمانی و دەریایی لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بەتایبەتی داعش و مەشق و ڕاهێنان بە سوپای سووریا لەو وڵاتە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، نوێنەری حکومەتی نوێی سووریا و نوێنەری هاوپەیمانان بۆ شەری دژی داعش و ئیدارەی خۆسەر کۆبوونەتەوە بەمەبەستی گواستنەوەی دەسەڵاتی ئیدارەدانی کەمپی هۆڵ لەلایەن هەسەدەوە بۆ حکومەتی نوێی سووریا و تێیدا پلانێکی قۆناغبەندی پێشنیاز کراوە بۆ چۆڵکردنی کەمپەکە لە ئاوارە سوورییەکان و دیاریکردنی چارەنووسی داعشە بیانییەکان و خێزانەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت