ساسان عەونی داوا لە شارەوانییەكان دەكات كارەكانی دابەشكردنی زەوی خێراتر بكەن
- هەواڵ
- 26 ئایار

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزیری شارەوانی داوا لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی هەولێر دەكات، پەلە بكەن لە ڕاییكردنی كارەكانی دابەشكردنی زەوی، بەو ئامانجەی قۆناغێكی دیكەی دابەشكردنی زەوی دەستپێبكەن.
وێنە گەورەكە: بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو، بڕیاردرا بە دابەشكردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی كە تاوەكو ئێستا لەوەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون، هەر فەرمانبەرێك بەپێی سیستمی خاڵبەندی 200 مەتر زەوی پێدەدرێت بە لەبەرچاوگرتنی ساڵانی خزمەت، باری خێزانی و ژمارەی منداڵ، شوێنی نیشتەجێبوون.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ دووشەممە 2025-05-26، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێری كرد و لەلایەن مەریوان حاكم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر و ستافی دیوان پێشوازی لێكرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە راگەیێنراوێکدا وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، وەزیری شارەوانی لیژنەی دروستكردنی نەخشەكانی دابەشكردنی زەوی ڕاسپارد بە باشترین شێوە و لە زووترین كاتدا كارەكان تەواو بكەن، بەو ئامانجەی قۆناغێكی دیكەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری شارەوانییەكانی هەولێر دەستپێبكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- ڕاپۆرت
- 45 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا