ئاڤا نیوز
فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لە موسڵ، فشاریان خستۆتە سەر چەکدارەکانیان و داوای بڕێک کارتی دەنگدانیان لێدەکەن و هەر چەکدارێکیش پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت مووچەکەی دەبڕدرێت یان لەڕیزەکانی حەشدی شەعبی دەردەکرێت.
وێنە گەورەکە: هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 11-11-2025 لەسەرتاسەری عێراق بەڕێوەبچێت، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی بەشداربوو بەبێ گوێدانە ڕێکارەکانی کۆمیسیۆن بەردەوامن لە پێشێلکاری پرۆسەکە.
لێدوانی تایبەت: چەکدارێکی حەشدی شەعبی لە موسڵ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: فەرماندەی فەوجەکە داوای لەهەر چەکدارێک کردووە کە 15 کارتی دەنگدانی بۆ بهێنێت، مەرجیش نییە کارتی تایبەت بەئەندامانی خێزان و هۆزەکەی بێت یاخود لە دەنگدەرانی بکڕێتەوە.
ئەو چەکدارە باسی لەوەشکرد، بەشێک لە چەکدارەکان لە ترسی مووچەبڕێن و دەرکردن ناچارن بەهەموو شێوەیەک 15 کارتی دەنگدان کۆبکەنەوە، لەبەرئەوەی دەرکردن لەڕیزەکانی حەشدی شەعبی کارێکی زۆر ئاساییە و هەر فەرماندەیەک دەتوانێت لای خۆیەوە ئەو کارە بکات.
بهتهنیشت ئهم بابهتهوه: ئاڤا پەیوەندی بە ئەندامێکی دیکەی هێزەکانی حەشدی عەشایەری لە ڕۆژئاوای نەینەوا کرد و ئاماژەی بەوەکرد، ئەو سەرۆک عەشیرەتەی دایمەزراندووە لەڕیزەکانی حەشدی عەشایەری، بەدەر لەوەی مانگانە نیوەی مەعاشەکەی بۆ خۆی گلدەداتەوە، داوای لێکردووە 50 کارتی دەنگدانی بۆ کۆبکاتەوە، بەهەموو چەکدارانی دیکەشی وتووە "لەکوێ ئەو کارتانە ئەهێنن کەیفی خۆتانە، بەپێچەوانەوە هەمووتان دەردەکەم و خەڵکی دیکە لە جێگەتان دادەمەزرێنم.
زانیاریی زیاتر: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا ئەم داواکارییانەی فەرماندەکانی حەشدی شەعبی و عەشایەری وایکردووە، هەر کارتێکی دەنگدان لە موسڵ نرخەکەی بگاتە 250 هەزار دینار، هەتا وادەی هەڵبژاردنیش نزیک ببیتەوە نرخی کارتەکە گرانتر دەبێت.
باکگراوند: نزیکەی مانگێک پێش ئێستا دادگای نەینەوا ئاشکرایکرد، کەسێکیان دەستگیر کردووە کە 1147 کارتی دەنگدانی بەدەستەوە گیراوە و کڕین و فرۆشتنی پێوەکردووە و لەکاتی دەستگیرکردنی باسی لەوە کردووە کارتەکانی بۆ ژمارەک کاندید کڕیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا بە مەرج دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا بە مەرج دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فەلەکناسێک یەکەم ڕۆژی پایز دیاری دەکات