
بۆردومانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا نیگەرانیی بەرامبەر بە دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە نیشان دا کە ڕووبەڕووی سیاسەتی برسیکردنی بوونەتەوە و لەلایەن ئیسرائیلەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئیسرائیل لە فراوانکردنی هێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە بەردەوامە و چەندین وڵاتی هاوپەیمانی ئەوروپیشی داوایان کردووە کۆتایی بەشەڕ بهێنرێت و سیاسەتی برسیکردنی هاووڵاتیانی مەدەنی پەڕێوە نەکردێت.
لێدوانی فەرمی: فریدریش مێرتس، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ڕەخنەی لە ستراتیژی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە گرت و گوتی، "ڕاستگۆیانە بڵێم چیدی تێناگەم سوپای ئیسرائیل لە غەززە بە چ ئامانجێک کار دەکات".
- ڕاوێژکاری ئەڵمانیا نیگەرانیی بەرامبەر بە دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە نیشان دا کە ڕووبەڕووی سیاسەتی برسیکردنی بوونەتەوە و لەلایەن ئیسرائیلەوە گەمارۆی تووندیان لەسەر دانراوە. ئەو گوتی ئازاردانی دانیشتوانی مەدەنی بەم شێوەیەی ئێستا هەیە ناکرێت پاساوی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری بۆ بهێنرێتەوە.
- میرتس گوتیشی نابێت ئیسرائیل ئەو کارانە بکات کە تەنانەت باشترین هاوڕێکانی چیدی نەتوانن بەرگریی لێ بکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەم لێدوانانەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بە گۆڕانێکی گەورە دادەنرێت کە ئەڵمانیا هاوپەیمانێکی دێرینەی ئیسرائیلە. پێشتریش هەر یەکە لە فەرەنسا و بەریتانیا و کەنەدا ڕەخنەیان لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە گرتبوو و بە "بێ بەزەییانە" وەسفیان کردبوو. ئەو دەوڵەتانە هەڕەشەی ئەوەشیان کرد بوو کە ئەگەر ئیسرائیل ڕێگەی بە گەیشتنی یارمەتیی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە نەدات، ئەوا ئەوان "هەڵوێستە بەرجەستە" لە دژی دەگرنە بەر.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





