
کارکردن لە پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرەتای مانگی حەوت ئاوی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرا دەگاتە بەشێکی گەڕەکەکانی شاری هەولێر، هەروەها کێشە و کەموکوڕییەکانی بیرەکانی ئاو لە شارەکە چارەسەر دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو لە پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەک لە نێوان پارێزگاری هەولێر و قایمقامی ناوەندی و فەرمانگەکانی پەیوەست بە ئاو بەڕێوەچوو، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەى کەموکوڕییە تەکنیکییەکانى بیرەکان، چارهسهركردن و دابینکردنى کارەباى 24 کاتژمێرى بۆ بیرەکانى هەموو ئەو شوێن و گهڕهكانەى کارەبایان نەبووەتە 24 کاتژمێر و گرفتى کەمئاوى کرا، هەروەها بڕێک پارە بۆ چارەسەرکردنیان دابین کرا.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە کۆبوونەوەیەک بۆ بەدواداچوون لە بارەی کارەکانى پڕۆژەکانى فریاگوزاریى خێرا، بەستنەوەی هێڵە ناوخۆییەکان، چارەسەرى کێشە و گرفتەکانى ئاو ڕایگەیاند: لەسەر ڕەزامەندى سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار وەک فریاگوزاریى بۆ چارەسەرکردنى کەموکوڕى و گرفتەکانی بیرەکانی ئاو تەرخانکراوە، بۆ ئەو مەبەستەش جەخت لهسهر خێراترکردنى هەنگاوەکانى ئەو پرسە دەکەینەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرین، بە هەماهەنگى و هاوکارى یەکتر ڕێکارەکانی بگیرێتەبەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەتای مانگی حەوت بەشێک لەو گەڕەکانەی کەوتوونەتە نێوان شەقامی ڕەشکین و تاوەکو شەقامی کۆیە، کە پێشتر بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی دووچاری کەمئاوی هاتبوون، ئەم هاوینە ئاوی ئەو پڕۆژە ستراتیژیە دەگاتە گەڕەکەکانیان و کێشەی کەمئاویان نامێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
تۆمەتبارێک کە لە بەغدا دزی کردووە لە هەولێر دەستگیر دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئێران پێدانی ئاو بە دانیشتووانی تاران کەمدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
7 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
8 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: شەش گرووپی چەکداری بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەن
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
تۆمەتبارێک کە لە بەغدا دزی کردووە لە هەولێر دەستگیر دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئێران پێدانی ئاو بە دانیشتووانی تاران کەمدەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێکارەکانی تۆمارکردنی سکاڵا لە ڕۆژی دەنگدان بڵاودەکاتەوە






