فوئاد حوسێن: شەش گرووپی چەکداری بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەن

شەیری بکە لە:
فوئاد حوسێن: شەش گرووپی چەکداری بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەن

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق

ئاڤا نیوز

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، شەش گرووپی چەکداری لە لیستی "تیرۆر"ـی ئەمریکا دان، بەشداریی لە حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەن.

وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ هەڵوەشانەوە و نەهێشتنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بەردەوامن، بۆ ئەو مەبەستەش داوا دەکات لە حکومەتی داهاتوو شوێنیان نەبێتەوە.

لێدوانی ڕۆژنامەوانی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی "ئەلحەدەس" ئەنجامدا تێیدا ڕایگەیاند: ئەمریکا بڕیاریداوە شەش گرووپی چەکداری لە عێراق بخاتە نێو لیستی "قەدەغەکراو".

ڕوونیشی کردەوە، بۆ ئەوەی پەیوەندی دیپلۆماسی سەرکەوتوو بۆ عێراق لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی مسۆگەر بکرێت، پێویستە ئەم بابەتە لەبەرچاو بگیرێت بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ هەموو وڵاتان ئاسانتر بێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە یەکی ئەم مانگەدا جەختی لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان و "هەڵوەشاندنەوەی" گرووپە چەکدارەکان کردەوە.

لەلایەکی دیکەوە: لە مانگی ڕابردوو، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر چەندین کەسایەتی و گرووپی چەکداریی حیزبوڵڵای عێراق و کۆمپانیای "موهەندیس"ـی باڵی ئابووریی حەشدی شەعبی سەپاند.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ