
دیمەنی شاری دهۆک
ئاڤا نیوز
ئەمرۆ 56 ساڵ بەسەر بەپارێزگابوونی دهۆکدا تێپەڕی، خەڵکەکەش سوپاسی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکەن و دەڵێن، پرۆژەی ڕووناکی خەڵاتی سەرۆکی حکومەت بوو کە پێشکەش بە دهۆک کرا.
وێنە گەورەکە: لەڕێککەوتی 27-5-1969 فەرمانی بەپارێزگابوونی دهۆک دەرچووە، ئێستا یەکێکە لە پارێزگا گرنگ و گەشتیاریی و بازرگانییەکانی کوردستان و عێراق.
ئەوەی ئێستا ڕوو دەدات: ئەمرۆ کۆمەڵێک چالاکی بەو بۆنەیەوە بەڕێوەچوون، ئاهەنگ و ڕێوڕەسم سازکران، خەڵکی شارەکانی تریش لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە پیرۆزباییان لە خەڵکی دهۆک کرد.
بۆچی گرنگە: ئەوەی گرنگە بۆ خەڵکی دهۆک ئێستا ئەوەیە، دوای 30 ساڵ مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان گەورەترین کێشەی بۆ چارەسەرکردوون، ئەویش کێشەی کارەبا بوو.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: خەڵکەکە لەبەرامبەر دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری سوپاسی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکەن و دەڵێن، پرۆژەی ڕووناکی باشترین خەڵات بوو لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە کە پێشکەشی دهۆکی کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی ڕاگەیاندنی پرۆژەی ڕووناکی لە دهۆک خۆی سەردانی شارەکەی کرد و سەرەتاش لە گەڕە میللییەکانەوە دەستیپێکرد.
خەڵکی دهۆک دەڵێن، هیچ کات هێندەی ئەم چوار ساڵە خزمەتی دهۆک نەکراوە، تەنیا لەم چوار ساڵەدا هەزار 154 پرۆژەی تێدا جێبەجێ کراوە کە بە سێ تریلیۆن و 195 ملیار دینار دەخەملێندرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ rیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن