
دیمەنی قەرەباڵغی شەقامەکان و ئاستەنگی هاتووچۆ لە بەغدا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بۆ ئاڤا ئاشکرای کرد، قەرەباڵغی هاتووچۆ لە شارەکە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی دێت.
وێنە گەورەکە: قەرەباڵغی هاتووچۆ لە پارێزگای بەغدا بەشێوەیەک زۆرە هەندێکجار هاتووچۆ لە هەندێک ناوچەدا دەوەستێت، ئەم کێشەیەش هاووڵاتییانی بەغدای ناڕەحەت کردووە و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر چالاکییەکانی ڕۆژانە و شێوازی ژیانیان هەیە.
لێدوانی فەرمی: نەجم عەبد عامری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە دوو مانگی داهاتوو چەندین پڕۆژەی نوێ دەکرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی قەرەباڵغی هاتووچۆ لە پاکێجی یەکەمدا، لە پاکێجی دووەمدا پڕۆژەی نوێ لە ناوچە جیاجیاکانی بەغدای پایتەخت دەستپێدەکات، بەو پێیەش بەر لە کۆتایی ئەمساڵ قەرەباڵغی لە بەغدا نامێنێت.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی عامری، "پارەی تەرخانکراو بۆ هەموو پڕۆژەکان بەردەستە، هیچ قەیرانێکی دارایی کاریگەرییان لەسەر نابێت و کارەکان بەردەوامن، بەپێی ئەو ماوەیەی کە کۆمپانیاکان لەسەری ڕێککەوتوون کارەکان تەواو دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد