ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان باندێکی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤیان دەستگیرکرد کە کاریان فریودانی خەڵک و مامەڵەکردن بووە بە گورچیلەوە.
چیرۆکی سەرەکی: باندێکی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ لە سلێمانی دەستگیرکران، باندەکە کاریان هەڵخەڵەتاندنی خەڵک بووە، هاووڵاتییان و کەسوکاری نەخۆشیان فریوداوە و بەناوی پەیداکردنی گورچیلەوە بە نرخێکی هەرزان پارەیان وەرگرتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، باندێکی هەڵخەڵەتاندنیان دەستگیرکرد کە خەڵکیان فریوداوە بەفرۆشتنی گورچیلە."
زانیاریی زیاتر: دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووە، "لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بەدواداچوونی ووردی کرد، لەڕۆژانی 7 و 8ـی ئەم مانگە، توانرا لەشاری سلێمانی باندێکی چوار کەسی دەستگیربکەن کەبڕی 32 ملیۆن دیناریان لە پێنج خێزان وەرگرتووە و فریویان داون بەوەی گورچیلە لەبەرامبەر بڕێک پارەدا دەفرۆشن". لە ئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 456 ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لەسەر بنەمای زانیاریی و چاودێریکردنی ورد باندەکە دەستگیرکراون، ئەندامانی ئەم باندە لە نزیک نەخۆشخانەکان بەتایبەت نەخۆشخانەکانی گورچیلە بە خەڵک و کەسوکاری نەخۆشیان وتووە، دەتوانین بە نرخێکی هەرزان گورچیلەتان بۆ پەیدا بکەین، بەم قسانە خەڵکیان فیوداوە و دەیان ملیۆن دیناریان لە خەڵک کێشاوەتەوە".
"باندەکە فریودەربوون، بازرگانییان بەناوی فرۆشتنی جەستەی مرۆڤەوە کردووە و لە زۆرینەی کاتەکانیشدا گورچیلە هەر نەبووە، پارەیان لە خەڵک وەرگرتووە و دواتر خۆیان حەشارداوە و پارەکەیان خواردووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆهدار شێخۆ: بەم نزیکانە 12 هەزار پارچە زەویی دیکە لە زاخۆ دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڤەنزوێلا داوا لە ترەمپ دەکات گفتوگۆ بکەن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارە و میکانزمەکان بۆ ڕۆژی دەنگدانی تایبەت ئاشکرا دەکرێت