
هێزێکی ئەمنیی عێراق لە کاتی شەڕکردن دژی داعش
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بڕیاریداوە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بۆ پشتیووانیی "قوربانیانی دەستی تیرۆر" لە بەغدا ساز بکات، تیایدا هەنگاوەکان بۆ پشتیووانیی قوربانییەکان و چۆنیەتی ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر تاوتوێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: هێرشی داعش بۆ سەر چەند پارێزگایەکی عێراق لە ساڵی 2014 و کۆنتڕۆڵکردنی بەشێکیان بۆ ماوەی چەندین ساڵ، بووە هۆی گیانلەدەستدان و بێسەروشوێن بوون و لێکدابڕانی هەزاران کەس، هاوکات ئاوارەبوونی ملیۆنانی دیکەش، بەشێکیان تائێستاش زامەکانیان ساڕێژ نەبووە.
لێدوانی فەرمی: خەڵەف شنگالی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کۆنگرەکە بە هاوکاریی ئیسپانیا و نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ناوەڕاستی ساڵی 2026 لە بەغدا سازدەکرێت.
بۆچی گرنگە: لە کۆنگرەکەدا هەنگاوە یاسایی و حکومییەکان بۆ پشتیووانیی "قوربانیانی دەستی تیرۆر" تاوتوێ دەکرێن، هاوکات گەنجان لەبارەی تاوانەکانی تیرۆر و ئەوەی عێراقییەکان بەسەریان هات هۆشیار دەکرێنەوە، کاریش دەکرێت لەسەر چۆنییەتی ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش و هەر ڕێکخراوێکی دیکەی هاوشێوە لە داهاتوودا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە