
ئەحمەد شەڕع سەرۆککۆماری کاتیی سووریا تۆماس باراک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا هەوڵدەدات پەیوەندی نوێ لەگەڵ سووریا بوونیادبنێت، بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکی وڵاتەکە نێردەی نوێی ئەمریکای بۆ سووریا دیاریکرد.
بڵاوکراوەی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیال ڕایگەیاند، بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنم کە تۆماس باراک باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تورکیا وەک نێردەمان لە سووریا خزمەت دەکات.
لە درێژەی نووسراوەکەیدا ترەمپ دەڵێت، تۆماس توانایەکی گەورەی هەیە لە کارکردن لەگەڵ سووریا بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان و دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. پێکەوە، ئەمریکا و جیهان، دووبارە سەلامەت دەکەینەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، ئەمریکا بڕیاری هەڵگرتنی سەرجەم سزا سەپێنراوەکانی سەر سووریای دا، وڵاتانی جیهان و خودی سووریاش پێشوازییەکی گەرمی لەم هەنگاوە کرد، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاڵپشتیی واشنتنی بۆ سووریا دووپاتکردووەتەوە بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا، هۆشداری دا لەوەی شکستهێنان ڕەنگە ببێتە هۆی شەڕی زیاتر و ناسەقامگیریی ناوچەکە.
باکگراوند: تۆماس باراکی تەمەن 78 ساڵ لە نیسانی ئەمساڵ لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکاوە وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا دەستنیشان کراوە، بەم بڕیارە نوێیەش دەبێتە نێردەی ئەمریکا لە دیمەشق.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 23 خولەک لەمەوپێش
تەیلۆر سویفت بەردەوامە شکاندنی ڕیکوردەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
کێشەی هاتووچۆ لە زاخۆ بۆ 100 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
لەمەوپێش

تەیلۆر سویفت بەردەوامە شکاندنی ڕیکوردەکان
23 خولەک لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییانی ئێران لە مەراسیمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری شاپووری یەکەم ئامادەبوون
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
کێشەی هاتووچۆ لە زاخۆ بۆ 100 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوای قەرەبووی جەنگی 12 ڕۆژە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە هەناردەكردنی گەنم بۆ ئێران دوو دڵە؛ لەبەر دوو هۆکارە






