
هۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
لەپاڵ خشتەی بودجە و پلانی گەشەپێدان، لەئێستادا 140 پڕۆژەیاسا لە چاوەڕوانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدان تا دەنگیان لەسەر بدرێت، لەم مانگەشەدا کۆبوونەوە نائاساییەکانی پەرلەمان دەستپێدەکەن.
وێنە گەورەکە: 26ی ئایار سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، مانگی داهاتوو ژمارەیەک کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان ئەنجام دەدرێن، بۆیە داوای لە پەرلەمانتاران کرد خۆیان ئامادە بکەن و ئامادەی دانیشتنەکانیش بن.
لێدوانی فەرمی: حوسێن سعبری، ئەندامی لیژنەی گەشەپێدان و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە 140 پڕۆژەیاسا لەسەر مێزی پەرلەمانن و زۆرینەشیان لە لیژنەکان ڕێکارەکانیان تەواوکراون، تەنیا ئەوەیان ماوە لە کۆبوونەوەی پەرلەمان گفتوگۆیان لەسەر بکرێت و دەنگیان لەسەر بدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەیاساکانی نەوت و غاز، خزمەتی مەدەنی، دەستبەری کۆمەڵایەتی، هەمواری یاسای خوێندنی باڵا و هاوبەشی لەنێوان کەرتەکانی تایبەت و گشتی لە دیارترین ئەو پڕۆژانەن کە ئێستا لە پەرلەمانن و پێویستییان بە دەنگدانە، بۆچوونێکیش هەیە کە بەهۆی چوونەناو کەشوهەوای هەڵبژاردنەوە، پێناچێت ئەم خولەی پەرلەمان بتوانێت کۆبوونەوە بکات و یاسای نوێ دەربکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە