
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ
ئاڤا نیوز
ڕۆژی شەممە ئەمریکا پێشنیازێکی بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە بەرپرسانی ئەو وڵاتە داوە، ئێستا واشنتن چاوەڕێی وەڵامێکی ڕوون لە تاران دەکات.
وێنە گەورەکە: دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بەردەوامە، تائێستا تاران پێداگری لەسەر بەردەوامی پیتاندنی یۆرانیۆم دەکات و ئەو بابەتە بە هێڵی سوور لە گفتوگۆکان دادەنێت. دەڵێت، پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ مەبەستی ئاشتی بەکاردەهێنن.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پێشنیازێکی ئەمریکای بۆ ئەگەری ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەی پێگەیشتووە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر سەبارەت بە پێشنیازەکە ئاشکرا بکات.
لەلایەکی دیکەوە: کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی هەواڵەکەی پشتڕاستکردووە و ڕایگەیاند، ستیف ویتکۆف، نێردەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 'پێشنیازێکی ورد و قبوڵکراو'ـی پێشکەش بە ئێران کردووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ماڵپەری ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، یەکێک لەو پێشنیازانەی لەلایەن عومانەوە پێشکەشی ئەمریکا کراوە، پەسەندکراوە، کە تێیدا داوای دامەزراندنی ناوچەیەکی تایبەت لە دەرەوەی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ مەبەستی مەدەنی بە سەرپەرشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و ئەمریکا دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






