
ئاڤا نیوز
لەیادی دامەزراندی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو حیزبە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 1-6-2025، 50 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان تێپەڕ دەبێت، ئەو حیزبە لە ساڵی 1975 لەلایەن کۆمەڵێک کەسی دیارەوە لە سووریا دامەزرێنرا.
پەیامی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: له یادی 50 ساڵەی دامەزراندن و يۆبيلى زێڕينى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، پيرۆزبايى لە سەرۆک و سەرکردایەتی و جەماوەرەکەیان دەکەم.
- هەر لە پەیامەکەدا هاتووە، بە ڕێزەوە خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەری یەکێتی و ئەو شەهید و تێکۆشەرانه بەبیر دەهێنینەوە، کە قوربانیيان بۆ ئازادى داوه، خەبات و تێکۆشانى ئەم حزبە شایستەی ڕێز و پێزانینە.
- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت؛ جەخت لەسەر ئامادهيى و ڕۆڵی یەکێتى لە پرۆسهى سياسيى ههرێمى كوردستان و عێراقدا دهكهينهوه، هیوادارین ئەم یادە ببێتە هاندەرێکی بەهێزى پتهوکردنی یەکڕيزيى نیشتمانی و پێکەوەیی لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتهکانی کوردستاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارييهكان، بۆ کارکردنی هاوبەش لهپێناو پاراستنی دەستکەوتەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات