سەرۆکی لوبنان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی: ئیلهامم لە سیستانی وەرگرتووە
- عێراق
- 1 حوزەیران

جۆزێف عۆن، سەرۆکی لوبنان و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی لوبنان، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "پێداچوونەوەمان بە دەرفەتە هاوبەشەکان کرد لە بوارەکانی وزە، پەیوەندییەکان، ئاڵوگۆڕی بازرگانی، کەرتی تایبەت و یەکگرتن کە سوودی بۆ هەردوو گەلی برای لوبنان و عراق دەبێت."
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێککەوتی 1ـی 6ـی 2025، جۆزێف عۆن، سەرۆکی لوبنان بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە بەغدا، لەوێ لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە، چەندین بابەتی هاوبەش و پرسی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد. دواتریش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە دووەمین دیدارمان لەگەڵ سەرۆک جۆزێف، پێداچوونەوەمان بە دەرفەتە هاوبەشەکان کرد لە بوارەکانی وزە، پەیوەندییەکان، ئاڵوگۆڕیی بازرگانی، کەرتی تایبەت، و یەکگرتن کە سوودی بۆ هەردوو گەلی برا دەبێت.
سوودانی دووپاتیکردەوە، پێویستە بڕیارنامەی 1701ی نەتەوەیەکگرتووەکان بە تەواوی جێبەجێبکرێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش پێویستە ئەرکەکانی خۆی لە جێبەجێکردنی تەواوی بڕیارنامەکەدا جێبەجێ بکات بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری و ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل.
لەلایەکی دیکە: هاوکات جۆزێف عۆن، سەرۆکی لوبنان سوپاسی عێراقی کرد بۆ ئەو هاوکارییانەی پێشکەشی وڵاتەکەی کردووە. هاوکات گوتیشی، "عەلی سیستانی، ڕێبەری باڵای شیعە مەزهەبەکانی عێراق نەخشەڕێگەیەکی بۆ ئایندەیەکی باشتر لە عێراق داڕشتووە".
عۆن لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، "بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناسنامەی نەتەوەییمان, لە هەڵوێستێکی قووڵ و ڕەسەنی ئایەتوڵڵا سیستانی ئیلهام وەردەگرم کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیستانی لە مانگی 11ی ساڵی 2024، نەخشەڕێگایەکی ڕوونی بۆ چارەسەرەکردنی دۆخی عێراق داڕشت، کاتێک داوای لە دەستەبژێرە "هۆشیار"ـەکان کرد لە ئەزموونەکانیان فێربن و بە پەرۆشەوە کاربکەن بۆ گەیشتن بە ئایندەیەکی باشتر لە عێراق، لە ڕێگەی داڕشتنی پلانی زانستی و پراکتیکی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لەسەر بناغەی بنەماکانی لێهاتوویی و دەستپاکی لە وەرگرتنی پۆست و بەرپرسیارەتی.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






