
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕێگەی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمەوە پەیامێک ئاراستەی وڵاتانی ئەوروپا دەکات و دەڵیت، "وەڵامی هەر هەنگاوێکی ئەوروپا دژ بە ئێران دەدەینەوە".
وێنە گەورەکە: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا بۆ وڵاتانی ئەندام ڕایدەگەیێنێت، ئێران ئێستا زیاتر لە 60%ی یۆرانیۆمی پیتێنراوی هەیە و تەنیا لە 90%ی ئەو ڕێژەیە پێویستە بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم، ئاژانسەکە هۆشداری توند و مەترسیدار بە وڵاتانی ئەندام و جیهان دەدات و بە کۆگاکردنی ڕێژەی بەرزی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە بە مەترسی گەورەی ناوزەند دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی ئیرنای زمانحاڵی فەرمی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ڕافائیل گروسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کردووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا عەباس عێراقچی داوای لە گروسی کردووە کە ڕێگە نەدات وڵاتانی ئەوروپا بە تایبەت "بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا " دوایین ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بە کاربهێنن دژ بە ئێران، لە ئەگەری هەر هەنگاوێکی دوژمنکارانەی وڵاتانی ئەوروپا تاران بە تووندی وەڵامی دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئێستا بووە بە پرسی سەرەکی جیهان، گفتووگۆ و دانوستاندنەکانی نێوان تاران و واشنتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە قۆناغێکی ئاڵۆزدایە و دوای پێنج کۆبوونەوە تاوەکو ئێستا نەگەشتوونەتە ئەنجامێکی ئەرێنی و یەکلاکەرەوە، ئێستا ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشدارییەکی مەترسیدار دەدات لە نزیکبوونەوەی ئێران لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





