لەسەر داوای تاڵیبان ڕووسیا ڕێگە بە کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە مۆسکۆ دەدات
- هەواڵ
- 2 حوزەیران

یەکێک لە سەرکردەکانی تاڵیبان لەکاتی وتاردان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لەسەر داوای فەرمی تاڵیبان، ڕووسیا رێگە دەدات بە کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە مۆسکۆ.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2021 بزوتنەوەی تاڵیبان ئەفغانستانی کۆنتڕۆڵ کرد و دەسەڵاتی گرتە دەست، مۆسکۆ سەرەڕای مێژووی پڕ جەنگ و ناکۆکی لەگەڵ تاڵیبان، دڵخۆش بوو بە دۆخی نوێی ئەفغانستان و بە شکستی ئەمریکا ناوزەندی کرد کە دوای 20 ساڵ مانەوە لە ئەفغانستان ناچار بە دەستبەرداربوونی کران.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر خان موتەقی، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەفغانسان لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیدا وەڵامی مۆسکۆی بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەفغانستان بە گرنگ ناوزەند کرد و ڕایگەیاند، هیوادارین ئەم قۆناغە نوێیە ببێتە هۆکاری هەماهەنگی فراوانی نێوان ئەفغانستان و ڕووسیا لە هەموو بوارەکاندا و بە تایبەت بتوانین پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکان پەرە پێبدەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی لە ساڵی2021 دەستی بەسەر تەواوی ئەفغانستاندا گرت، هیچ دەوڵەتێک لەو کاتەدا ئامادە نەبوو ڕاستەوخۆ دان بە دەسەڵاتی تاڵیباندا بنێت و ڕێگە بە کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەفغانستان بدات، لە ساڵی 2023 چین یەکەم دەوڵەت بوو ڕێگەی بە کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەفغانستان دا، هەفتەی ڕابردووش پاکستان ڕایگەیاند ئامادەیە ڕێگە بە کردنەوەی نوێنەرایەتی ئەفغانستان لە وڵاتەکەی بدات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە