
دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلەی کە لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای شاری هەولێر نمایشی کرد
ئاڤا نیوز
هاتووچۆی هەولێر ئاشکرای دەکات کە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە دەستگیر کرا کە ئەمڕۆ لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای شاری هەولێر سەرپێچی و نمایشی دەکرد.
چیرۆکی فەرمی: ئەمڕۆ ڤیدیۆی نمایشی ئۆتۆمبێلێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بڵاوکرایەوە و دواتر دەرکەوت کە شوێنی نمایشەکە بەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێرە، ئەمەش ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن ئەمین، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2-6-2025، ئۆتۆمبێلێک لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، نمایشی بە ئۆتۆمبێلەکەی کردووە و دانیشتووانی گەڕەکەکە و نەخۆشخانەکەی هەراسان کردووە.
- دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکە دەستبەجێ بەدواداچوون کرا و شۆفێرەکە دەستگیر کرا و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیرا، هاوکات شۆفێرەکە سزای داراییش دەدرێت.
- شۆفێرەکە بە نەتەوە عەرەبە و ژمارەکەی بەغدایە و دانیشتووی شاری فەلوجەیە و بۆ گەشت هاتووەتە شاری هەولێر، لە کاتی دەستگیرکردنی گوتویەتی نەمزانیوە لە هەولێر ئەم جۆرە نمایشە قەدەغەیە، چونکە لای ئێمە ئاساییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






