
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، حکومەتی عێراق بەناوی هاوکارییەوە چەندەها ملیۆن دۆلاری لەسامانی گشتیی بەخشیوەتە بەشێک لەوڵاتانی عەرەبی، ئەمەش کاردانەوەی هاووڵاتییانی عێراقی لێکەوتووەتەوە و بە بەهەدەردانی سامانی گشتیی ناوی دەبەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، حکومەتی عێراق کە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکایەتیی دەکات، پێداویستیی پزیشکی و سەبەتەی خۆراکی گەیاندە ئەو کەرتە و دواتر هەمان پێداویستی بۆ لوبنان ڕەوانەکرد، دواتر بڕێکی زۆر گەنمی بۆ سووریا، یەمەن، لوبنان و تونس نارد، ئەمە جگە لەوەی هاوکاری دارایی هەردوو وڵاتی فەڵەستین و لوبنانی کردووە.
ژمارهكان وادهڵین: لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2023، عێراق بڕی 10 ملیۆن لیتر سووتەمەنی گەیاندە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە.
- دواتر حکومەتی عێراق بڕی 765 هەزار تۆن هاوکاری پزیشکی و تەندروستییبۆ کەرتی غەززە و لوبنان نارد.
- لە ساڵی 2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بریاڕی لێبڕینی 1% مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و کارمەندانی دەوڵەتی بۆ پاڵپشتیکردنی غەززە و لوبنان دەرکرد.
- لە ساڵی 2025 عێراق هاوکارییەکانی فراوانتر کرد و 35 هەزار سەبەتەی خۆراک و 320 هەزار تۆن گەنمی بەخشییە لوبنان.
- دواتر عێراق 250 هەزار تۆن گەنمی بەخشییە یەمەن و 220 هەزار تۆن گەنمی دیکەی ڕەوانەی سووریا کرد، 50 هەزار تۆنیشی بۆ توونس نارد.
- لە لووتکەی وڵاتانی عەرەبی کە 17-5-2025 لەبەغدا بەڕێوەچوو، سوودانی وەک دەسپێشخەرییەک بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە و لوبنان بڕیاریدا 40 ملیۆن دۆلار ببەخشێتە هەردوو وڵات.
- بەدەر لەمانە زیاتر لە 40 ساڵە، عێراق ڕۆژانە 15 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بە 16 دۆلار کەمتر لە نرخی بازاڕ بە ئوردن دەفرۆشێت، بەمەش عێراق ساڵانە زیانی زیاتر لە 57 ملیۆن دۆلاری بەردەکەوێت.
ئهوهی لهبارهیهوه دەگوترێت: بەگوێرەی میدیاکانی عێراقی، هاووڵاتییان نیگەرانن لە هاوکارییەکانی سوودانی بۆ وڵاتانی عەرەبی و بە بەهەدەردانی سامانی گشتیی ناوی دەبەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە