
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ کاربەدەستانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، تورکیا جەخت لەوەدەکاتەوە توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی هەیە و دەیانەوێت پەرە بە برایەتیی نەتەوەکان بدەن.
وێنە گەورەکە: دوای دەیان ساڵ شەڕی پەکەکە و تورکیا ئێستا دەرفەتێک بۆ ئاشتی ڕەخساوە و پەکەکەش لەسەر داوای ئۆجەلان ڕازی بووە بە چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە بەڵام بە مەرج.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا ئەو هێزە دیموکراسییە پێگەیشتووەیە، کە توانای چارەسەری هەموو کێشەیەکی هەیە، بە کێشەی تیرۆریشەوە و پرۆسەی ئێمە بۆ تورکیای بێ تیرۆر دەبێتە بەرد و قەڵغانی ئەم هەوڵە.
- ئامانجمان پەرەپێدانی وڵاتەکەمانە و یەک بە یەک ئەو زنجیرە ژەنگاویانەی لەسەر برایەتیی ئەبەدی نەتەوەکەمان دانراون، لادەبەین.
- گوێ بە هیچ کەس و لایەنێک نادەین کە دژایەتیی پڕۆسەکە دەکات و بەردەوام دەبین لە کارەکانیان.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆککۆماری تورکیا باسی لە دۆخی ئێستا سووریا کرد و ڕایگەیاند، لەگەڵ گەیشتن بە سەقامگیری و ئارامی سووریا، پێمان وایە هەموو دراوسێکانی تەنانەت هەموو وڵاتانی ناوچەکە سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






