ئەردۆغان: هیوای من ئەوەیە پووتین و ترەمپ و زێلێنسکی لە ئیستەنبووڵ کۆبکەمەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 حوزەیران

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا پێشنیاز دەکات کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان هەر یەکە لە سەرۆکی ئەمریکا، ڕووسیا و ئۆکراینا لە تورکیا بەڕێوەبچێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە، 2 – 6 – 2025، دووەم گەڕی دانوستاندنە ڕاستەوخۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەچوو، بەڕێوەچوونی دانوستاندنەکان لەکاتێکدایە کە ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەکە ئۆکراینا، گەورەترین هێرشی ئاسمانی کردە سەر فڕۆکەخانە سەربازییەکانی ڕووسیا، بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای هەواڵگریی ئۆکراینا بەهۆی تێکشکاندنی مووشەک هەڵگر و فڕۆکە سەربازیەکان 7 ملیار دۆلار زەرەر و زیان بەر رووسیا کەوتووە.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، "گەورەترین هیوای من ئەوەیە، سەرکەوتووبم لە کۆکردنەوەی ڤلادیمێر پووتین و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە ئیستەنبووڵ یان ئەنقەرە، ئەویش بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەگەر ڕێکبکەون، منیش لەگەڵیان دەبم بۆ ئەوەی ئیستەنبووڵ ببێتە ناوەندیی ئاشتی.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: کارۆلین لێڤێت، وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ ئامادەیە بەشداریی ئەو کۆبوونەوەیە بکات، بەڵام بەو مەرجەی هەردوو سهرۆكهكه بۆ گفتوگۆ و سازش ئامادە بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






