
وێنەی سەرۆکی چین و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایدەگەیێنێت، ئامادەکاریی دەکرێت بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆکی ئەمریکا و چین ئەنجام بدرێت.
وێنە گەورەکە: پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکا مێژوویەکی دێرینیان لە ناکۆکی و کێبڕکێی سیاسی و بازرگانی هەیە، لەگەڵ دەستپێکردنی خولی دووەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ، گەورەترین جەنگی بازرگانی لە نێوان ئەمریکا و چین دەستی پێکرد، لە بەرامبەر بڕیاری ترەمپ بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی باجی گومرکی بۆ 145% لەسەر بەرهەمە چینییە هاوردەکراوەکان، وەڵامدانەوەی پەکین بریتی بوو لە بەرزکردنەوەی پێناسی گومرکی بە ڕێژەی 125% بۆ سەر بەرهەمە ئەمریکییەکان، ئەم بڕیارانەش هێندەی دیکە ناکۆکی نێوان هەردوو دەوڵەتی قووڵتر کردەوە.
لێدوانی فەرمی: کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی بە میدیاکارانی ڕاگەیاند، ئامادەکاریی دەکرێت بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو گفتوگۆیەک لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین بەڕێوەبچێت، گفتووگۆ لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی کۆشکی سپی وردەکاریی زیاتری سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە نەخستەڕوو، هەروەها تاوەکو ئێستا پەکینیش هیچ لێدوانێکی سەبارەت بە پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان هەردوو سەرۆک ڕانەگەیاندووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دواین هەنگاودا ئیدارەی ترەمپ پلانی ئەوەی هەیە بە فشار خستنەسەر چەند دەوڵەتێک چوارچێوەی بازرگانی لەگەڵ چین کەم بکاتەوە، پەکینیش هۆشداری تووند بە واشنتن دەدات و ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە هیچ هەنگاوێك نادەین بۆ بەرتەسکردنەوەی توانای بازرگانی چین و وەڵامی توندمان بۆ ئەمریکا و هەر دەوڵەتێکی دیکە دەبێت لە ئەگەری جێبەجێکردنی پلانێکی لەو جۆرە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە