
هاوینەهەواری بێخاڵ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ئاڤا نیوز
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە ئامادەكاریدایە بۆ پێشوازی لە هەزاران گەشتیار كە لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، بەپێی پێشبینییەكانی دەستەكە، 300 هەزار گەشتیار لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە دێنە هەرێمی كوردستان.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان بەو پێیەی سروشتێکی جوان و دڵڕفێنی هەیە، بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان کە بە دەیان هاوینەهەوار و ناوچەی گەشتیاریی هەیە، ساڵانە بەپێی تایبەتمەندیی وەزەکان، بەتایبەت لە جەژنەکاندا بە سەدان هەزار گەشتیار لەناوچەکانی ناوەڕاست و خواروو و بەشیکیش لە دەرەوەی عێراق ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە بۆنەی پشووی جەژنی قوربان، هەموو ئامادەكارییەك لەسەر ئاستی حكومی و كەرتی تایبەت كراوە، لە بازگەكان ئاسانكارییەكی زۆر كراوە بۆ هاتنی هەزاران گەشتیار كە زۆرینەیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقن، هەروەها تەواوی بنكە و شوێنە گەشتیارییەكان ڕاسپێردراون كە لە ڕۆژانی جەژن و پشوو كراوە بن بۆ پێشوازی لە گەشتیاران.
- هەرێمی كوردستان بە هەردوو كەرتی حكومی و تایبەتەوە لە ئامادەباشییەكی تەواودایە بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران.
- پێشبینی دەكەین كە لە ماوەی 10 ڕۆژی پشووی جەژنی قوربان، زیاتر 300 هەزار گەشتیار ڕوو لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بكەن.
- لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، ژمارەی گەشتیارانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت، تاوەكو ئێستاش هەرێمی كوردستان بۆ گەشتیارانی عێراق باشترین بژاردەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






