بارەگای بارزانی: ئەو سیستمە سیاسییانەی سیاسەتی برسیکردنیان بەکارهێنا، ڕووخان
- کوردستان
- 4 حوزەیران

د. خالیدە خەلیل، وتەبێژی بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
وتەبێژی بارەگای بارزانی لەبارەی ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە ڕایدەگەێنێت، برسیی کردن توندترین شێوازیی تیرۆرە کە هاووڵاتیانی بێتاوان بەر لە شەڕکەران دەپێکێت. هاوکات "ئەو سیستمە سیاسییانەی پێشوو کە سیاسەتی برسیکردنیان بەکارهێناوە، ڕووخان و نەمان".
لێدوانی فەرمی: د. خالیدە خەلیل، وتەبێژی بارەگای بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ئاماژە بە وتەیەکی خۆسێ موخیکا، سەرۆکی پێشووتری ئۆرگوای دەکات کە دەڵێت، "ئەو سیستمە سیاسییانەی سیاسەتی برسیکردنیان بەکارهێناوە، ڕووخان و نەمان".
وتەبێژی بارەگای بارزانی دەشڵێت، گۆڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ چەکێکی سیاسی، پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە و تەنانەت تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە، برسییکردن، توندترین شێوازیی تیرۆرە کە هاووڵاتیانی بێتاوان بەر لە شەڕکەران دەپێکێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە بڕیاری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە ڕێککەوتی 28-5-2025، نووسراوێک ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کراوە بۆ ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا دیار نیە کە کەی مووچەی مانگی پێنج خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






