
لۆگۆی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە سەرەتایی مانگی داهاتوو حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دوازدەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری هەولێر ببەستێت.
وێنە گەورەکە: حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هەر سێ ساڵ جارێک کۆنگرە دەبەستێت، بۆ کۆنگرەی دوازدەمینیش دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە و ئێستا هەڵبژاردن لە نێو ئۆرگان و مەکتەبەکانی حیزب دەستی پێکردووە.
لێدوانی فەرمی: هیوا سەیدا سەلیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبی زەحمەتکێشان بە ئاڤای گوت: چەند لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرت دەبارەی پیداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆ، پرۆگرامی حیزب، ڕاپۆرتی سیاسی، ئەم ڕاپۆرتانە دەبردرێنە کۆنگرە و هەموو شتێک دەکرێت لە کۆنگرە گۆڕانکاری تێدا بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتی، سکرتێر و مەکتەبی سیاسی، ئەندامانی مەکتەب، کارگێڕ و ئەندامانی لقەکان کە ژمارەیان 100 کەسە ڕاستەوخۆ، بەشداری کۆنگرە دەکەن، نزیکەی 50 کەسیش لە نوێنەرانی ڕێکخستنی حیزبەکە بە هەڵبژاردن دەبنە ئەندامی کۆنگرە.
باگراوند: حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان 12/12/1985، لە حیزبی سۆسیالیستی کوردستان جیابوەوە، تائێستا یازدە کۆنگرەی بەستووە، دوایین کۆنگرەی لە 3/3/2022 لە شاری هەولێر بەست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەبارەی ستەم بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت






