
ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەنمی جووتیاران (ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
لە مانگی ڕابردوو 61 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە هەبووە، بەراورد بە هەمان مانگ لە ساڵی ڕابردوو ئاگر کەوتنەوە پێنج هێندە زیادی کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕێککەوتی 1-5-2025 تا 30-5-2025، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە 61 ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە ڕوویانداوە، بەشێکی زۆری ئاگرەکان لە پووش و پەڵاش بووە و هەندێ لە ئاگرەکانیش لە گەنم و جۆ و بەرووبوومی جووتیاران کەوتۆتەوە.
لێدوانی فەرمی: رائیدی پۆلیس زانیار عومەر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە، بە ئاڤای گوت: ئەمساڵ 84 ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە هەبووە، 61 ڕووداویان لە مانگی ڕابردوو ڕوویانداوە، ئەمساڵ هەشت ئۆتۆمبێلیشمان لە سووتان ڕزگار کردووە، چواریان لە مانگی ڕابردوو ڕزگار کراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی ڕابردوو لە 1-5-2025 تا 30-5-2025، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە 12 ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە ڕوویانداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 22 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا