ئەندامانی شاندی دانوستانکاری ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ دیمەشق ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 4 حوزەیران

دیمەنی کۆنفڕانسی یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
لیژنەی دانوستانکاری سیاسیی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان ناوی ئەو شاندەی بڕیارە سەردانی دیمەشق بکات و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا کۆببێتەوە ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: کۆنفڕانسی یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد ڕۆژی 2025-04-26، لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بە بەشداری لایەنە سیاسیی و کەسایەتییە کوردییەکان، بەڕێوەچوو، لە کۆنفڕانسەکە، بڕیاردرا بۆ گفتوگۆ لەسەر مافە دەستوورییەکانی کورد و سیستمی لامەرکەزی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، شاندێکی هاوبەش و یەکگرتووی کورد سەردانی دیمەشق بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-06-04، لیژنەی دانوستانکاری سیاسی کورد بە بەشداریی مەزلوم عەبدی، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ڕوهڵات عەفرین و ئیلهام ئەحمەد، ئەندامانی کۆنفڕانسی یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد، کۆبوونەوە، دوابەدوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ژمارە و ناوی ئەندامانی شاندی دانوستانکاری لەگەڵ دیمەشق ئاشکرا کرد.
زانیاریی زیاتر: ژمارەی ئەندامانی شاندەکە نۆ کەس دەبن، پێکهاتووە لە هاوسەرۆکان پەروین یوسف و محەمەد ئیسماعیل، بە ئەندامی ئەلدار خەلیل، ڕێحان لوقۆ، ئەحمەد سلێمان، سلێمان ئوسۆ، سەڵاح دەروێش، نەسرەدین ئیبراهیم، و فەیسەڵ یوسف.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کۆیی بوو بە ئەندام پەرلەمانی هۆڵەندا
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوو منداڵی خێزانێکی گەشتیار لە مەلەوانگەی باخێکی شەقڵاوە خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کۆیی بوو بە ئەندام پەرلەمانی هۆڵەندا
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوو منداڵی خێزانێکی گەشتیار لە مەلەوانگەی باخێکی شەقڵاوە خنکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
مەڕوان محەممەد: هەر کەسێک پێشێلکاری بکات ڕێکاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی نوێی فیلەندا لە عێراق کۆبوونەوە



