
ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا و عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی ئێرانی لە ڕووسیا ئاشکرای دەکات، بەمزووانە سەرۆکی ڕووسیا سەردانی ئێران دەکات.
بۆچی گرنگە: ڕۆژی چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ترووس سۆشیاڵ - کە تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە و خۆی خاوەندارێتی دەکات- نووسیبووی،" لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک ڤلادیمێر پووتین، ئەو [پووتین] پێشنیازی کرد کە بەشداری لە گفتۆگۆیەکان لەگەڵ ئێراندا بکات بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی خێرا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران."
لێدوانی فەرمی: کازم جەلالی، باڵیۆزی ئێران لە مۆسکۆ ڕایگەیاند، ''پەیوەندییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ بەرزبووەتەوە بۆ ئاستی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ئاڵوگۆڕی ئاست بەرز لە نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵاتدا هەیە، بەمزووانەش سەردانەکەی ڤلادیمێر پووتین بۆ تاران دەبینین".
جەلالی ئاماژەی بەوەشکرد، بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات، بڕیارە ڕووسیا هەشت ملیار دۆلار لە پڕۆژەکانی گازی ئێران وەبەرهێنان بکات.
لەلایەکی دیکە: فاتیمە مهاجرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران مانگی ڕابردوو ئاماژەی بە سەردانی پووتین بۆ ئێران کرد و ڕایگەیاند، "ئامادەکاری بۆ ئەم سەردانە دەکەن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆشکی کرێملن تائێستا پلانی سەردانەکەی پووتینی بۆ ئێران ئاشکرا نەکردووە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






