
دیمەنی دەوازەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە چوار ڕۆژی جەژنی قوربان نزیکەی 350 گەشتی ئاسمانی لە هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دەکرێن، و پێشبینی هاتنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار دەکرێت بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: پێشبینی دەکرێت لە پشووی جەژنی قوربان زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار بێنە هەرێمی کوردستان، بەشێکی ئەو گەشتیارانە لە ڕێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، لە هەموو جەژن و بۆنەکان لە هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی پێشوازی لە گەشتیاران دەکرێت، ڕێکارەکانیش بەجۆرێک ڕێکخراون هەموو ئاسانکاریەک بۆ گەشتیاران کراوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی دیلان ڕەشاد، جگە لەو گەشتییارانەی لە دەرەوە دێن، بەشێکی گەشتیارانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقیش لە ڕێگەی گەشتی ئاسمانییەوە دێنە هەرێمی کوردستان.
ژمارەکان وادەلێن: لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قوربان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر 308 گەشتی ئاسمانی هاتن و چوون دەکرێن، لە فرۆکەخانەی سلێمانیش 38 گەشتی ئاسمانی هاتن و چوون دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
سەرۆککۆمار پەیامی "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەباتە نیویۆرک
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
زێلینسکی پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی هاوپەیمانانی کیێڤ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 ئەیلوول
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
سەرۆککۆمار پەیامی "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەباتە نیویۆرک
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
زێلینسکی پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی هاوپەیمانانی کیێڤ دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵی مردنی موقتەدا سەدر ڕەتدەکرێتەوە