کۆمیسیۆن: زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار کەس کارتی بایۆمەترییان نوێ کردووەتەوە
- هەواڵ
- 5 حوزەیران

دیمەنی چەند کارتێکی دەنگدان. وێنە؛ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، زیاتر ملیۆنێک و 800 هەزار کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە، بە گشتی ژمارەی تۆمارکراوان دوای نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری، گەیشتووەتە 21 ملیۆن و 147 هەزار و 292 کەس.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، پڕۆسەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیش بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند، لە 25ـی ئازارەوە تاوەکو 4ـی حوزەیران، یەک ملیۆن و 807 هەزار و 698 کەس کارتی بایۆمەترییان نوێ کردووەتەوە. بە گشتی ژمارەی تۆمارکراوان دوای نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری، گەیشتووەتە 21 ملیۆن و 147 هەزار و 292 کەس.
ژمارەکان وادەڵێن: لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ژمارەی ئەوانەی کارتی بایۆمەتریان نوێکردووەتەوە، ژمارەیان دەگاتە 284 هەزار و 43 کەس. بە گشتی لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 57 هەزار و 107 کەس کارتی بایۆمەترییان هەیە.
لەلایەکی دیکە: سەبارەت بە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارمەندانی سەر سندووقەکان دەنگدان، کۆمیسیۆن ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا 67 هەزار و 341 کەس لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان داواکاریان پێشکەشکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە