کرێملین: پووتین ئامادەیە چارەسەرێک بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران بدۆزێتەوە
- هەواڵ
- 5 حوزەیران

سەرۆککۆماری ئێران و سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند: سەرۆکی ڕووسیا ئامادەیە دەستوەردان بکات لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکانی تاران.
وێنە گەورەکە: بەرپرسانی واشنتن و تاران پێنج گەڕی دانوستانی ناڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە، ئەمەش بە ئامانجی گەیشتنە ڕێککەوتنێک بۆ ئەوەی کۆتایی بە ئاڵۆزییەکانی نێوانیان بهێنن، لەسەر پرسی بەدەستهێنانی وزەی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملین لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، ئێمە هاوبەشییەکی نزیکمان لەگەڵ تاران هەیە و سەرۆک پووتین ئامادەیە ئەم هاوبەشییە بۆ یارمەتیدان لە چارەسەرکردنی کێشەی ئەتۆمی ئێران کەڵک وەربگرێت".
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ دووشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند، ئیدارەکەی ڕێگە بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران نادات، سەرەڕای پێداگری تاران لەسەر ئەوەی بەپێی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی مافی هەیە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاندبوو: پێشنیازەکەی واشنتن دژی بەرژەوەندیی نەتەوەیی تارانە و دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە