
بنکەیەکی ئاسمانی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
ئۆکراینا ڕایگەیاند، توانیویەتی بە شێوەیەکی "سەرکەوتوو" لە کاتی شەودا هێرش بکاتە سەر دوو بنکەی ئاسمانیی ڕووسیا.
بڵاوکراوەی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی سوپای ئۆکراینا "شەوی 6ـی حوزەیران، هێرشێکی سەرکەوتوو ئەنجام درا بۆ بنکەی ئاسمانیی ئەنگڵز لە هەرێمی ساراتۆڤ، شوێنێکی کۆکردنەوەی فڕۆکەکانی دوژمن."
زانیاریی زیاتر: یەکێک لە بنکە ئاسمانییەکانی ڕووسیا لە باشووری وڵات و ئەوی دیکەشیان لە هەرێمێکی نزیک مۆسکۆی پایتەخت بووە کە لە ڕێگەیانەوە فڕۆکەی بۆمبهاوێژی ڕووسیا بۆ بۆردومانکردنی ئۆکراینا بەکار براون.
- ئاماژە بەوەش دراوە "بنکەی ئاسمانیی دیاگیلیڤۆ لە هەرێمی ڕیازان، کە فڕۆکەکانی دابینکردنی سووتەمەنیی ئاسمانی و پاسەوانیی فڕۆکە جەنگییەکان لەوێ بوون و بۆ پشتگیری هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر خاکی ئوکرانیادا بەکاردەهاتن، ئەوەش پێکرا."
لەلایەکی دیکەوە: چەند ڕۆژ پێشتریش ئۆکراینا هێرشێکی درۆنی کردە سەر بنکەیەکی ئاسمانیی ڕووسیا و بە گوتەی ئۆکراینا زیاتر لە 40 فڕۆکەی جەنگیی ڕووسیای لەو هێرشەدا لەناو بردن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





