
سەربازانی ڕووسیا لەناو خاکی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
ڕووسیا لە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا بەردەوامە و لە نوێترین هێرشیدا لانیکەم پێنج کەسی کوژران.
لێدوانی فەرمی: بەگوتەی ئۆلێکساندەر پڕۆکودین، فەرمانڕەوای هەرێمی خێرسۆن، بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ڕووسیا چەند هێرشێکی کردە سەر شارەکانی خێرسۆن و خارکێڤ.
کاریگەری و لێکەوتەکان: هێرشەکانی ڕووسیا لە خێرسۆن باڵەخانەیەکی بەرزیان بە ئامانج گرت و بە هۆیەوە دوو کەس کوژران. لە خارکێڤ، سێ کەس کوژران و 17ـی دیکەش بریندار بوون.
زانیاریی زیاتر: ئیگۆر تێرخۆڤ، فەرمانڕەوای خارکێڤ، هێرشەکەی بە "بەهێزترین هێرش" لە سەرتای شەڕەوە وەسف کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هێرشانە لە کاتێکدان، کە هەوڵ بۆ ئەوە دەدرێت بە ڕێککەوتنێکی ئاگربەست کۆتایی بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بهێنرێت کە لە شوباتی 2022ـەوە دەستیپێکردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





