بەرپرسانی ئەمریکا: هێرشی "تۆڵە"ـی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا کاریگەر و فراوان دەبێت
- هەواڵ
- 8 حوزەیران

ساتی هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
چەند بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکەن، ڕووسیا وەڵامی هێرشەکەی هەفتەی ڕابردووی ئۆکراینا بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی دەداتەوە. دەڵێن، هێرشەکە کاریگەر و فراوان دەبێت.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای بەردەوامبوونیی دانوستاندنەکانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، هەفتەی ڕابردوو ئۆکراینا گەورەترین هێرشی بۆ سەر یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی مۆسکۆ ئەنجامدا. ئەم هێرشە مۆسکۆی زۆر توڕەکرد و هەموو سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژە بە وەڵامێکی قورسی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەکەن.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسانی ئەمریکا بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ئەمریکا پێیوایە هەڕەشەکانی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئۆکراینا و ئەو هێرشەی ئەنجامی داوە، هێشتا جێبەجێ نەکراوە، ئەم وەڵامدانەوەیە پێدەچێت بەرفراوان و فرەلایەنە بێت.
سەرچاوەکە دەشڵێت، کاتی وەڵامدانەوەی ڕووسیا ڕوون نییە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ڕووبدات، هاوکات هێرشەکە پێشبینی دەکرێت بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕووسیا ڕۆژی هەینی هێرشێكی بەرفراوانی کردە سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا، بەڵام ئەو دوو بەرپرسە ئەمریکییەی بۆ ڕۆیتەرز قسەیان کردووە، پێیانوایە هێشتا ئەمە وەڵامی ڕووسیا نییە.
زانیاریی زیاتر: لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ترەمپ و پووتین کە هەفتەی ڕابردوو ئەنجامدرا، پووتین بە ترەمپی وتووە کە ناچارن وەڵامی هێرشەکەی ئۆکراینا بدەنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






