منداڵێکی 11 ساڵان لە سنووری کەرکووک بە تەقەی هەڕەمەکی حەشدی شەعبی دەکوژرێت
- هەواڵ
- 10 حوزەیران
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو لەناوچەیەکی سەر بە پارێزگای کەرکووک، چەکدارێکی حەشدی شەعبی بە هەڕەمەکی لە خاڵی مانەوەی خۆیەوە تەقە لە منداڵێک دەکات و ڕاستەوخۆ دەیکوژێت.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی دووشەممە 09-06-2025 لە گوندێکی سنووری ناحییەی عەباسی پارێزگای کەرکووک، چەکدارێکی حەشدی شەعبی لە ناوەندی ئەرکی خۆیدا، تەقەی لە چەند منداڵیک کردووە و بەبێ دڵنیابوونەوە لەوەی ئەو کەسانە کێن یەکێک لەو منداڵانەی کووشتووە.
زانیاریی پەیامنێر: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی حەویجە بە دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاند، "ڕووداوەکە لە گوندی برێجی سەر بە ناحیەی عەباسی بووە منداڵێکی تەمەن 11ساڵ کوژراوە، تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی دیار نییە و چەکدارەکە دەستبەسەر کراوە."
زانیاریی زیاتر: ئاڤا زانیویەتی ئەو چەکدارە سەر بە لیوای 61 ـی سەربەی هەئیەی حەشدی شەعبییە، کە ڕاستەوخۆ لەلایەن هادی عامرییەوە سەرپەرشتی دەکرێن.
باکگراوند: گوندی برێج، دەکەوێتە ناحیەی عەباسی قەزای حەویجە و لەگەڵ پارێزگای سەڵاحەددین هاوسنوورە، دانیشتووانەکەی لە عەرەبی سوننە مەزهەب پێکهاتوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە