
یەكێک لە شارەکانی هۆڵەندا و ئاڵای کوردستان
ئاڤا نیوز
شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاوەری کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی هۆڵەندا - کوردستان ئێستا لە شاری لاهای ئامادەن و لەماوەی سێ ڕۆژی کۆڕبەندەکەدا، ژمارەیەک گرێبەستی بایەخداری سێکتەری کشتوکاڵ واژۆ دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژانی 9 تاوەکوو 12ـی ئەم مانگە، بە بەشداری شاندی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و دەستەی وەبەرهێنان و ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازیی شارەکانی هەرێمی کوردستان و نزیکەی 50 کۆمپانیای وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان، هاوشانی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هۆڵەندا و 50 کۆمپانیای کەرتی تایبەتی ئەو وڵاتە، کۆڕبەندی ئابووریی هۆڵەندا - کوردستان بەڕێوە دەچێت.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ئەمە جاری یەکەمە کۆڕبەندی لەمجۆرە بکرێت، ئامانج لێی ناساندن و ڕەخساندنی دەرفاتی زیاترە بۆ کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانی هەردوو وڵات و ڕاکێشانی دەستی کار و بازرگانی.
بابەتە ستراتیژییەکە: لە دوو ڕۆژی کۆڕبەندەکە، دوو گرێبەستی گەورە و گرنگ لە بواری شیرەمەنی و بواری چاندنی تۆوی پەتاتە و چەند بابەتێکی دیکەی کشتووکاڵی، لەنێوان کۆمپانیا کوردستانییەکان و کۆمپانیا هۆڵەندییەکان واژۆ کرا، ئەمەش بە وتەی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی هۆڵەندا- کوردستان، درێژەپێدەری پرۆگرامێکی درێژخایەنە کە هەرێمی کوردستان بە هاوکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چەند سێکتەرێکی جۆراوجۆری کشتوکاڵی و پیشەسازی لەگەڵ وڵاتان ئەنجامی دەدات.
ئەوەش بزانە: بەشداریی کەرتی تایبەت لەپاڵ کەرتی حکومی لەوجۆرە کۆڕبەند و چالاکییە ئابووریی و بازرگانیانە، پلان و بەرنامەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە، کە ڕۆڵی دەبێت لە سەرکەوتنی گەشەی ئابووریی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی عێراق کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 430 هەزار قوتابی بەشداری پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن لە سلێمانی دەکەن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا دان بە سەربەخۆیی فەلەستیندا دەنێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: شایەنی خەڵاتی ئاشتییم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی عێراق لە کەرکووکە